ناخۆشترین هەست

كاتێك پۆستێكی جوان ئامادە دەكەی وپارەیەكی باش سەرف دەكەی بۆ سپۆنسەركردن لە فەیسبووك ودواتر ئەنجامێكی ئەوتۆی نییە

پێش هەموو شتێك بوەستە لە سەرف كردنی پارەی زیاتر لە سپۆنسەری فەیسبووك

قەت لە خۆت پرسیوە بۆچی سپۆنسەری فەیسبووك وەكو جاران ئەنجامی باش نادات؟

چونكە لەبەر ئەوەی گۆڕانكاری بەردەوام دەكرێت ئاخۆ پۆستەكان بگات بەكێ وچۆن بەدەستیان بگات

جوان گوێ بگرە: ئەوانەی توانای خوگونجاندنیان نییە لەسەردەمی تەكنەلۆجیا لەناو دەچن

چوار نهێنی زۆر گرنگ هەیە دەبێت بیزانی

یەكەم: پلاندانان بۆ بزنسەكەت

پێش دەستبەكاربوون دەبێت بزنس پلانت هەبێت، بزنس پلان پێكهاتووە لە ئامانجەكانی تایبەت بە بزنسەكەت وستڕاتیژی تایبەت بۆ بەدیهێنانی ئامانجەكان

دووەم: دۆزینەوەی گروپی كڕیارەكانت

لە رێگەی هەڵبژاردن ودەستنیشانكردنی كڕیارەكانت بەشێوازێكی زۆر پێشكەوتوو: تەمەن، رەگەز، داهات، كەلتوور ئەوانە جۆرەها گروپی ئامانجكراوە و رۆلێكی گرنگیان هەیە تا بزنسەكەتیان پێ بناسێنی

سێیەم: نووسینی دەقی رێكلامی بەهێز

موژدە .. موژدە ، باشترین بەرهەم .. باشترین؟

ئەرێ بێزار نەبووی لەو جۆرە رێكلامانە؟

نووسینی دەقێكی سەرنج راكێش دەبێتە هۆی فرۆشی زیاتر وناوبانگی زیاتر كە لە زیهنی كەسەكە بمێنێتەوە

road

چوارەم: وێنە وڤیدیۆ

هەڵبژاردنی ئەو وێنەیەی لە رێكلامەكەت نیشانی دەدەیت دەبێتە دەسپێكی قسەكردن لە گەڵ كڕیارەكانت كە بە هۆیەوە رێكلامەكەت دەخوێنێتەوە و وەكو رێكلامەكانی تر فەرامۆشی ناكات

ئەگەر یەك ملیۆن فانت هەبوو وپەیجەكەی تۆیان لایك كردبوو، لەو باوەڕە دای بازرگانیەكەت بگۆڕدرێت؟

خولی نهێنییەكانی سپۆنسەركردن لە فەیسبووك

لەم خولە چەند رێگایەكی تاقیكراو فێردەبیت كە دەبێتە هۆی گۆڕینی بیركردنەوەت

 وباشتر لە شتەكانی دەوروبەرت بگەی

وتەی هەندێك لە بەژداربووانمان

من وەك بەژداربوێکی ئەم خولە سودم لە چەن خاڵێك بینیوە

نهێنییەكانی سپۆنسەركردن لە فەیسبووك

١- لەم خولە فێری شێوازێکی تری ڕێکلام بووم کە زۆر پێشکەوتوو ترە و جیایە لە تەلەفزیۆن و پۆستەر ھەڵواسین٢- لەم خولە فێری ئەم جۆرە ڕێکلامەت ئەکا کە ١٠٠ لە ١٠٠ بچێت بۆ ئەو کەسانەی کە تۆ مەبەستتە و ئامانجتە٣- گەڕانەوەی ماددیەکی باش بەوەی ژمارەی کەسەکانت بۆ دیاری کراوە و دڵنیایی تەواوی تێدایە و ڕێکلامەکەت بە فیڕۆ ناچێت٤- لە کۆتای خولەکە ھەبوونی رێپێدان بە بەشداربووان بۆ ڕێکلام کردنی کاڵاکانیان و چاك کردنەوەی ھەر کەم و کورتیەكی لە شێوازی بەکار ھێنانی لایان م.فؤاد و ھەبوونی چەندین فکری جۆرا و جۆر و خستنە رووی بۆ بەشداربووان

ئەژی ئارام  //  میدیاكاری پەیمانگای وڵات

سلاو بەرێزان

وەک یەکێک لە بەشداربووانی خولی نهێنییەكانی سپۆنسەركردن لە فەیسبووك لەگەل بەرێز کاک فؤاد زادە کە خولەکەی داوتەوە، بەڕاستی سودێکی ئێجگار زۆرم بینی لە چۆنیەتی سود وەرگرتن لە سۆشیال میدیا بۆ بە بازارکردن کە چۆن رێکلام بکەین و رێکلامەکانمان ئاراستەی کێ بکەین بۆ ئەوەی زۆرترین رێژەی فرۆشمان هەبێت و کەمترین پارە سەرف بکەین لە رێکلامەکە ئەمەش بەهۆی ئەو رێگایانەی کە کاک فؤاد رێنمایی کردین بەکاری بهێنین وە هەروەها ئەوە جێگەی باسە شێوازی وانە وتنەوەی بەرێز کاک فؤاد زۆر شێوازێکی ئەکادیمی هەبوو وە زۆرترین زانیای و وشەی زانستی لە بوارەکە فێرکردین من لای خۆمەوە دەست خۆشی لێ دەکەم هیوای سەرکەوتن و کردنەوەی خولی تری لێ دەکەین بۆ ئەوەی زۆرترین کەس سود مەند بێت لەم بوارە.

لەگەل رێزدا.

کامران حمد  //  گروپی تەلەفزیۆنەكانی نیگا تی ڤی

قەت لە خۆت پرسیوە بۆ چی هەندێك كەس دەست بۆ خۆڵ دەبەن دەبێتە زێر ؟

لە زانستی ماركێتینگ كڕیارەكان پێویستە بەلایەنی كەم 7 جار بەرهەمەكەی تۆ ببینن تا لێت بكڕن

كاتێك لە سۆشیاڵ میدیا رێكلام دەكەی چۆن هەمان كەسەكان دەدۆزیەوە وچەندین جار رێكلامەكەی خۆتان نیشان دەدەی؟

دەتەوێ زیاتر بەرهەمەكانت بفرۆشرێن لە رێگەی ئۆنڵاین؟

ئایا بەخت دەور دەبینی یاخود شتێكی ترە؟

ئەگەر هەر بزنسێكت هەیە ودەتەوێ كڕیاری زیاتر پەیدا بكەی، ئینتەرنێت بە تایبەتی (سوشیاڵ میدیا) باشترین شوێنە بۆ بەدەست هێنانی كڕیاری زیاتر

كاتێك سەیری سەركەوتووترین كۆمپانیاكان بكەین كە لەڕێگەی ئینتەرنێت ناوبانگیان هەیە وسەركەوتوون لە فرۆشتنی بەرهەمەكانیان، هەموویان یەك شت كۆیان دەكاتەوە، ئەویش دروستكردنی كەمپەینی سۆشیاڵ میدیا كە بەهۆیەوە فرۆشی بەرهەمەكانیان بێ وێنەیە

زۆربەی ئەوانەی سپۆنسەری فەیسبووك دەكەن بیر لە كەمپەین ناكەنەوە

تەنها بیر لە رێكلامەكە دەكەنەوە وسپۆنسەری بۆ دەكەن

لە خولی نهێنییەكانی سپۆنسەركردنی فەیسبووك كار لەسەر ئەو بابەتانە دەكەین كە چۆن كەمپەینی سپۆنسەركردنی فەیسبووك دروست دەكرێت كە كار بكات وفرۆشت زیاد بكات

فؤاد زادە كێیە؟

كارمەندی كۆمپانیای گووگڵە لە كوردستان وعیراق لە 2017 وە دەستبەكاربووە وتا ئێستا بەردەوامەزیاتر لە 15 ساڵ ئەزموون لە رێكخراوە نیودەوڵەتییەكان وكۆمپانیاكان هەیەخاوەن ودامەزرێنەری دیجیتاڵ ماركێتینگ میدیایە (www.TopDigiMedia.com)خاوەنی بڵۆكێكی تاكەكەسیە بۆ یارمەتیدانی پێشەنگكاران (Entrepreneurs)(www.FouadZada.com)وەكو قسەكەرێك بەژداری كردووە لە یەكەمین پێشانگای تەكنەلۆژیا لە كوردستان لە پەنەڵی (چۆن تەكنەلۆژیا ژیانمی گۆڕی)

Fouad Zada

هەندێك لە فێرخوازەكانمان

زانیاری وپراكتیك لە خولی نهێنییەكانی سپۆنسەركردن لە فەیسبووك

دوای بەشداریكردنم لە خولی نهێنییەكانی سپۆنسەركردن لە فەیسبووك كرد ئێستا دەتوانم بڵێم رێگای بڵاوكردنەوە هەموو ئەو شتانە كە لە پلان وئامانجماندایە. وهۆكارێكی نوێیە بۆ بەدەست هێنانی داهات كە كەم كەس پێی ئاشنان لە رێگەی ئۆنڵاین ودەتوانی بازرگانی وبەبازاركردن بكەی لە رێگەیەوە. سوپاس ودەست خۆشی لە مامۆستای خولەكە دەكەم كە حەقی بەتەواوەتی دا چ لە رووی زانیاری وچ لە رووی پراكتیك كردن، دووبارە سوپاس هیوام بەردەوامیانە

كاروان اسعد  //  هەڵگری بروانامەی ماستەر لە بەریتانیا لە ئەندازیاری كۆمپیوتەر

پۆستەكانمان بەو كەسانە پێشاندەدەین كە مەبەستمانە

زۆر زۆر سوودم لە خولی نهێنییەكانی سپۆنسەركردن لە فەیسبووك بینی بە تایبەت لە چۆنیەتی سپۆنسەركردنی پۆستەكان كە كەمترین تێچووی هەبێت وزۆرترین كەس بیبینن وئەو كەسانە هەڵبژێرین كە مەبەستمانە نەوەك بەشێوازێكی نا زانستیانە بڵاوی بكەینەوە وپێشانی ئەو كەسانە بدەین كە موهتەممن بە بابەتەكەمان

بەختیار سابیر  //  گروپی تەلەفزیۆنەكانی نیگا تی ڤی

سڵاو لە هەموو لایەک

سەرەتا وەکو بەشداربوویەک مەزەندەم دەکرد ئەم خولە باسی چەند خاڵیکی دیاریکراو بکات، بەڵام دوایی بۆم دەرکەوت کەوا بە شێوەیەکی گشتی و تێروتەسەل دەچێتە ناو هەموو بەشەکانی ڕێکلام وسپۆنسەركردن و سەرجەمیان باس دەکرێن کە ئەمەش بە ڕەنج و هەوڵدانی بەڕێز پێشکەشکاری خولەکە کاک فؤاد زادە بوو. بۆیە سوودێکی یەکجار زۆرمان لە هەموو بەشەکان بینی و زۆر سوپاسی دەکەین

بەختیار سلێمان  //  مامۆستا وژمێریار

🔥نرخی كۆرسی نهێنییەكانی سپۆنسەركردن لە فەیسبووك  🔥

$450

بۆ ناونووسین

100%MONEY BACK GUARANTEEstarstarstar

100% گەرەنتی رازیبوون لە فێربوون

دڵنیایی 100% دەدرێت ئەكەر سوودت لە خولەكە نەبینی پارەكەت دەدرێتەوەئامانجی سەرەكی ئێمە فێربوونی تۆیە ئەگەر هاتوو ئەوەی لە خوولەكە فێردەبیت جێبەجێت كرد بە تەواوەتی وبێ كەموكوڕی وسوودت لێنەبینی ئەوا دڵنیابە پارەكەت دەدرێتەوە بەتەواوەتی، تەنها ئەوەی فێردەبی جێبەجێی بكە بەو پەڕێ دڵنیایەوە سوودێكی گەورەی بۆت دەبێت چونكە من هەمان ئەو هەنگاوانە جێبەجێ دەكەم بۆ بزنسەكانی خۆم وژیانمی گۆڕیوە، ئەوە جگە لە سوود وەرگرتنی فێرخوازەكانم لەم خولەهیوادارم لە خولەكە بە یەكتر ئاشنا بین وقسەی زیاتری لەسەر بكەین

Fouad Zada

🔥نرخی كۆرسی نهێنییەكانی سپۆنسەركردن لە فەیسبووك  🔥

$450

بۆ ناونووسین